سامسۆنگ 15, كانونی یه‌كه‌م 2018

سامسۆنگ دوو جۆر لە Notebook 9 Pen بە قەبارەکانی 13 و 15 ئینج ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕیکلامێکدا دەربارەی کۆمپیوتەری Notebook 9 Pen کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی ئەم ئامێرەوە بڵاوکردەوە، کە بە شێوەی ٢ لە ١ بەردەست دەبێت. کۆمپیوتەرەکە دوو جۆری دەبێت بە قەبارەی ١٣ و ١٥ ئینج، کە لە نەوەی پێشتر تەنها بە ١٣ ئینج بەردەستکرابوو. شایەنی باسە ئەم زانیاریانە لە دوایى ئەوە دێت کە چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە پێشانگای CES 2019 لە لاس ڤێگاس دەست پێبکات کە لەوێ بە فەرمی نمایش دەکرێت.

هەروەک چۆن سامسۆنگ پێنوسەکەی لەگەڵ ڕاگەیاندنی نۆوت ٩ نوێکردەوە، بە هەمان شێوەش پێنوسەکەی Notebook 9 Pen بە تایبەتمەندی هاوشێوە بەردەست دەبێت بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت چەند کردارێکی گرنگ لە ڕێگەیەوە ئەنجام بدات و کارەکانت دووجار بۆ ئاسانتر بکات.

سامسۆنگ بەڵێنی داوە ئەم نەوەیە بە دوایین نەوەی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ کە نەوەی هەشتەمە بەردەست بکرێن لەگەڵ ڕامی LPDDR3 و بیرگەی ناوخۆیی PCIe NVMe SSD، و سەرباری بوونی gigabit Wi-F، لەگەڵ بوونی دوو دەرچەی Thunderbolt 3، و USB-C ئاسایی، و بوونی دەرچەی بیستۆک و مایکڕۆفۆن و دەرچەی بیرگەی ئێس دی.

چاوەڕوان دەکرێت هەردوو ئامێرەکە بە گرافیک کاردی جۆری Nvidia GeForce MX150 بەردەست بکرێن، و پاتریەکیان لەسەر بێت کە بە گوێرەی کۆمپانیا تا ١٥ کاتژمێر بەرگە دەگرێت، ئەمە لە کاتێکدا نەوەی ساڵی ڕابردوو تا ٧.٥ کاتژمێر بەرگەی دەگرت، ئەمەش واتای وایە لەم ڕووەوە بەرەوپێشچوونی باش ئەنجامدراوە.

هەروەکو ئاماژەی پێدرا، سامسۆنگ بە فەرمی ئەم دوو جۆرە لە Notebook 9 Pen لە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە پێشانگای CES 2019 لە لاس ڤێگاس نمایش دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ئامێری تریش لە پێشانگاکە نمایش بکات.

سەرچاوە :
تاگەکان Notebook9 Samsung
بۆچونی تۆ