تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 15, كانونی یه‌كه‌م 2018

گووگڵ بڕیارەکەی گۆڕی و زووتر تۆڕی کۆمەڵایەتی Google Plus دەوەستێنیت

کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی بڕیاریدا کە تۆڕی کۆمەڵایەتی گووگڵ پڵەس لە مانگی ٤ی ساڵی داهاتوو ڕابگرێت وەک لەوەی مانگی ٨ ڕایبگرێت، کە دەکاتە چوار مانگ زووتر وەک لەوەی پێشتر بڕیاری لێدرابوو. لە ڕاستیدا، گۆڕانکاری لەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کەلێنێکی ئاسایش لە تۆڕەکە و دزەپێکردنی زانیاری بەکارهێنەران، هەروەک گووگڵ تێبینی ئەوەی کردبوو کە ڕێژیە بەکارهێنەرانی گووگڵ پڵەس بە ٩٠% کەمی کردووە و مانەوەشیان لەسەر تۆڕەکە لە ٥ چرکە تێپەڕناکات.

گووگڵ دەڵێت ئێمە ئەم دۆخەمان بە جدی وەرگرتووە، و بەردەوامیش دەبین لە وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری تایبەتمەندی واتە Privacyدا. شایەنی باسە، تا ئێستاش گووگڵ کار لەسەر مانەوەی سەکۆ کۆمەڵایەتیەکەی دەکات لە بواری کاردا و وەکو بەرهەمێکی بواری کار بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی بە تایبەت بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری G Suite.

سەرچاوە :
تاگەکان google GooglePlus
بۆچونی تۆ