ئای ئۆ ئێس 15, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەپی Visionist بۆ گۆڕینی وێنەکان بۆ شێوەی هونەری سەرەنجڕاکێش دابگرە

لەوەیە ئەپی Prismaـتان بیربێت کە یەکەم ئەپێک بوو بە شێوەیەکی زیرەک وێنەکانی لە وێنەیەکی ئاسایی دەگۆڕی بۆ شێوەیەک کە وەکو ئەوە وایە بە دەست نەخشێندرابێت. ئەپی Visionist هاوشێوەی ئەپی پریزمایە بەڵام بە ئامرازی بەهێزترەوە، ئەوەی ئەم ئەپە جیادەکاتەوە تێکەڵاوکردنی دوو فلتەر واتە کاریگەری جیاوازە لەگەڵ یەکتری و دەستخستنی ئەنجامی ناوازەیە لە ڕێگەی ئەم تێکەڵاوکردنەوە.

بە سادەیی ئەپەکە مەخەڵەتێ، ژمارەیەکی زۆر لە شێوە لە ئەپەکە بوونیان هەیە. هەر شێوازێک بە سێ ئاستی جیاوازی ڕێکخستن بەردەستە، هەروەک توانای تێکەڵاوکردنی ئەو شێوەیە لەگەڵ وێنە ئەسڵیەکە بە چەند شێوەیەکی جیاواز، بە بوونی ڕێژە 0 تا 100% بۆ گۆڕانکاری کردن لە ڕێژەی تێکەڵاویەکە.

لێرە کۆتایی نایەت، چونکە ئەپی ڤیشنست پشتگیری لە ڕوونی 4K دەکات لەسەر ئامێرە ئاست بەرز و نوێیەکان، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی ڕێکخستنی وێنەکان، بۆ نمونە، دیاریکردنی ناوچەیەکی دیاریکراو لە وێنەکە و زیاتریش.

لە ئێستادا، ئەم ئەپە تەنها بۆ ئای ئۆ ئێس بەبێ بەرامبەر بەردەستە، لەگەڵ بوونی ٦٠ شێوەی زیاتر بەڵام پێویستە لە ناخۆی ئەپەکەدا بیانکڕیت. کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ