هەواڵ 16, كانونی یه‌كه‌م 2018

دیزاینی مۆبایلی داهاتووی هواوەی P30 Pro بەم شێوە دەبێت

ڕاپۆرتەکان ئەوەیان ئاشکرا کردبوو مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای هواوەی P30 Pro هەڵگری چوار کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە لەگەڵ چاڵێک لە ڕوونماکەیدا بەڵام تا ڕادەیەک ئەم پێشبینیە ورد نییە، هەرچەندە مۆبایلەکانی Honor View 20 و Nova 4 هەڵگری چاڵی ڕوونما دەبن بەڵام وا دیارە P30 Pro بەم شێوە نابێت و هەڵگری نۆچێکی دیار یان لە شێوەی دڵۆپەی ئاو دەبێت، لەم بارەیەشەوە دزەپێکەری بەناوبانگ Ice Universe دڵنیای کردەوە مۆبایلی P30 Pro هەڵگری چاڵی ڕوونما نابێت و خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری ئۆلێدی دروستکراو لە لایەن کۆمپانیای LG یان BOE.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای سامسۆنگ تاکە کۆمپانیایە خاوەنی ڕوونمایەکی ئۆلێدە و هەڵگری چاڵە کە ئەویش ناسراوە بە Infinity-O، لە بارەی دیزاینی مۆبایلی P30 Pro دزەپێکەر و دیزاینەری بەناوبانگ Benjamin Geskin هەستا بە دروستکردنی وێنەیەکی مۆبایلەکە بە پشت بەستن بە نوێترین ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکان لەسەر P30 Pro، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەنی چوار کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ دوو فلاش و دوو چاڵی لێزەر کە وا دیارە بەکاردێن بۆ جەختی خۆکارانە (Auto Focus).

سەبارەت بە ڕوونی کامێرای مۆبایلەکە ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکان ئاماژەیان بەوە دابوو P30 Pro هەڵگری کامێرایەکی سۆنی IMX607 دەبێت بە ڕوونی 38 مێگاپێکسڵ و P30ـش هەڵگری سێ کامێرا دەبێت و کاردەکات بە پڕۆسێسەری Kirin 980 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 12 گێگابایت و ئەگەریش هەیە مۆبایلەکە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G بکات.

تاگەکان P30 Pro
بۆچونی تۆ