وێبداڕشتن
14, كانونی یهكهم 2012
ۆردپرێس ٣.٥ بەکۆمەڵێک چاکسازییەوە لە ژێر ناوی “Elvin” گەیشت.

سەرەنجراکێشترن ساتی ساڵە بۆ ۆردپرێس چونکە ۆردپرێسی بەناوبانگ لە بواری بڵۆگکردن دوو رۆژ لەمەوبەر ئەپدەیتێکی تازەی بڵاوکردەوە بە کۆمەڵێک گۆرانکاری و چاکسازییەوە هەر لە دیزاین و ئەدای جێبەجێکردنی فرمانەکانەوە تا زیادکردنی چەندان توڵ و ئامێر بۆ گەشەپێدەران. ئەوان ئەم وەشانە ناودەنێن بە “Elvin” بۆ ڕێزگرتنیان لە Elvin Jones.
ئەگەر تۆ دەمێکە لەگەڵ ۆردپرێس تێکەڵیت، ئەوا گرنگترین گۆرانکاری لە بواری ئەپلۆدکردن و دروستکردنی گەلاری لەم وەشانە ئەنجامدراوە کە ئێستا شێوازێکی نوێ پێدراوە و بە چەندین جار خێراترە لە وەی پێشخۆی. لە وەشانی ٣.٥ دا ڕووکارێک تازە و پێشکەتوو بەناوی ٢٠١٢ زیادکراوە و کە زۆر هەستیار و وەڵامدەرە لەکاتی ئیشدا و وە بە باشترین شێواز لەسەر مۆبایل کادەکات. لە کۆتایدا و بە بەسەربردنی کاتێک زۆر توانیان داشبۆرد نوێبکنەوە و ئێستا پشتگیری شاشەی ڕێتینا دەکات و گرافیکەکانی ئەوپەڕی کراون بۆ پشتگیریکردنیان لەم شاشەیە. شایەنی باسە بۆ گەشەپێدەرانیش چەندین توڵیان زیادکردووە بۆ ئەوەی لەکارەکانیان سودیان لێببین.
سەرچاوە http://wordpress.org/news/2012/12/elvin/
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!