سامسۆنگ
16, كانونی یهكهم 2018
بەرواری نمایشکردن و چەند زانیارییەکی نوێ لەسەر گالەکسی S10 دزەی پێکرا

لە ئێستادا پێشبینییەکان بۆ نەوەی دەیەمی زنجیرەی S ـی گالەکسی لە پێگەکانی ئینتەرنێتدا گەرموگوڕی پێوە دیارە،
هەر ئەمڕۆش پێشبینییەکی تر لەسەر نەوەکەی زنجیرەی ئێس لەلایەن پێگەی Gizmodo بڵاوکرایەوە.
لە پێشبینییەکەدا هاتووە کە نەوەکەی زنجیرەی S خاوەن ٣ جۆری جیاواز دەبن، کە لە قەبارە و نرخدا جیاوازییان هەیە.
گرنگترین تایبهتمهندیهكانی جۆرهكانی نهوهی دهیهمی S خاوهن ههستهوهری پهنجهمۆری ژێر ڕوونما دهبن، لهگهڵ ڕوونمایهک له جۆری Infinity-O و کامێرای ٣ هاوێنەیی لە پشتەوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی (5G).
جۆرەکان و بیرگە و نرخەکانیان بەم جۆرەن:
گالەکسی S10:
- ڕوونمایەک بە قەبارەی ٦.١ ئینج (چهماوه).
- خاوەن بیرگەیەکی ناوەکی دەبێت بەفراوانی ١٢٨ گێگابایت یاخود ٥١٢ گێگابایت (دڵنیا نەکراوە)
- بەنرخی ١.٠٠٩ دۆلار یاخود ١.٢٦٢ بەردەست دەکرێت (دڵنیا نهكراوه)
گالەکسی S10 Plus:
- ڕوونمایەک بەقەبارەی ٦.٤ ئینج (چهماوه)
- خاوەن بیرگەی ناوەکی بەقەبارەکانی ١٢٨، ٥١٢ گێگابایت و ١ تێرابایت دەبێت
- نرخەکانی لە ١.١٣٦ دۆلارەوە تاوەکو ١.٧٦٧ دۆلار دەست پێدەکات
گالەکسی S10 Lite:
- ڕوونمایەک بە قەبارەی ٥.٨ ئینج (تەخت).
- خاوەن بیرگەی ناوەکی بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت.
- بەنرخی ٨٤٥ بەردەست دەکرێت.

دەربارەی کاتی نمایشکردنیان، ئاماژەی پێدراوە کە لەبەرواری ٢٠ ـیکانوونی دووەمی ساڵی نوێوە لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە شاری بەرشەلۆنە نمایشبکرێن و لە ٨ ـیئازاردا ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکرێن بۆ فرۆشتن.
تێبینی: هیچ کام لە زانیارییە دزپێکراوەکان فەرمی نین و مەرج نییە ٪١٠٠ ڕاست ڕووبدەن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.