ئەپ و نەرمەکاڵا
17, کانوونی یەکەم 2018
5 لە خۆشترین یاریەکانی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

هەموو ڕۆژێک و بەردەوام ئەپ و یاری نوێ بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبێت ئەمانەی خوارەوەش خۆشترین یاریەکانی ئەم هەفتەیەن.
Stick Fight: The Game
https://youtu.be/E2iUrpBNyDc
لەم یاریەدا ڕۆڵی ستیک مان دەبینیت و بەشداری دەکەیت لە ڕووبەڕوو بوونەوەکاندا لەگەڵ یاریکەرانی هەموو جیهان.
Sweet Racer – Draw & Slide in Candyworld
یاریەکی پێشبڕکێیە و تیایدا پێویستە لە سەرت لە کاتی پێشبڕکێیەکەدا بە ئاماژە کردن هێڵێک دروست بکەیت هەتاوەکو لە کاتی گونجاودا خێراییەکەت زیاد بکەیت و زۆرترین ماوە ببڕیت.
Fast & Furious Takedown
https://youtu.be/uwB7hKtlNSc
یاریەکی ناوازەی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە و تیایدا دەتوانیت زیاتر لە 60 ئۆتۆمبێلی جیاواز هەڵببژێریت هەتاوەکو بەکاریانبهێنیت لە پێشبڕکێیەکانتدا.
Slam IO
لە یاریەکەدا یاریکەران هەڵدەستن بە پاڵنان و خستنە خوارەوەی یاریکەرانی دیکە و لە ناوبردنیان هەتاوەکو پلەی یەکەم بە دەست بهێنن.
Rise Up
https://www.youtube.com/watch?v=pERXweA3FfY
یەکێکە لە یاریە زۆر بە چێژەکان تیایدا هەڵدەستیت بە پاراستنی باڵۆنێک لەو شتانەی دەیانەوێت خۆیانی پێدا بکێشن.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.