ئەپ و نەرمەکاڵا
17, كانونی یهكهم 2018
نێتفلیکس لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی 500 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند

گووگڵ پلەی زۆر بە وردی ئاماری داگرتنی ئەپەکان ناداتە بەردەست، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژمارە پێوانەییانە دەخاتەڕوو کە هەر ئەپێک تۆماری دەکات. بۆ نمونە، ئەپی نێتفلیکسیش بووە یەکێک لەو ئەپانەی کە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و ڕێژەی ٥٠٠ ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند.
نێتفلیکس تا ئێستا ئامارە داراییەکانی چارەکی کۆتایی بڵاونەکردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوو ئەمە ڕووبدات، بەڵام کۆمپانیای ناوبراو بەردەوامە لە گەشەسەندنەکانی. لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەی بنەڕەتی داهاتی ئەو خزمەتگوزارییە بەشداربووانیەتی، ئەوە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە ئەپەکە ژمارەی داگرتنی بگاتە ٥٠٠ ملیۆن. ئەمە لە کاتێکدا Hulu لە دەوروبەری ١٠ ملیۆن داگرتن دایە و تەنها ١٠%ـی نێتفلیکس دەکات. شایەنی باسە، نێتفلیکس لە پلەی ١٥ دایە لە لیستەکە و هولو لە بەرامبەردا لە پلەی ٤٨ دایە.
ئەم تۆمارەی نێتفلیکس واتای ئەوە نییە ژمارەی بەشداربووان Subscribersـی ٥٠٠ ملیۆن بێت. چونکە داگرتنەکان ژمارەی پشت پێبەستوونین بۆ بەکارهێنەرانی چالاک. بەڵام هێشتاش کاتێک دێتە سەر باسی سەرکەوتنەکان، ئەم تۆمارە پێوانەییەی نێتفلیکس یەکێکی ترە لە سەرکەوتنە گەورەکانی ئەم تۆڕە لە ناو ئەو ژمارە زۆرە سەرکەوتنانەی تۆڕەکە لە ماوەی ڕابردوو تۆماریکردووە.
دەتوانن لەم بەستەرە نێتفلیکس دابگرن.
نێتفلیکس خزمەتگوزارییەکی کرێی سەرھێلە کە تایبەتە بە فیلم و زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان. بیرۆکەی وێبسایتەکە لە ساڵی ١٩٩٧ دۆزرایەوە. کە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی دەدات کە بەشێوەی سەرهێڵ لەڕێگای ئامێرە ئەلکترۆنییەکانەوە سەیری فیلم و زنجیرەکان بکەن یاخود پێشوەختە فیلمەکان بەشێوەی دی ڤی دی و بڵووڕەی بکڕن، ھەروەھا لەبواری زنجیرە و فیلم ستۆدیۆی تایبەتی خۆیان ھەیە و چەندین زنجیرەی بەناوبانگی وەک Daredevil,Iron Fist,Luke Cage,Jessica Jones,Narcos و چەندان فیلمیشیان بەرھەم ھێناوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!