جۆراوجۆر
17, کانوونی یەکەم 2018
3 فۆنتی نوێی و جوانی زنجیرە فۆنتی UniMahan لێرە دابگرە

گورزەی فۆنتەکانی یونیکۆدی یونیماهان بە سێ فۆنتە نوێکەوە ٣٣ فۆنتی یونیکۆد لە خۆی دەگرێت. ئەم گورزە فۆنتە لە تەواوی ئەو نەرمەواڵە و ئەپڵیکەیشنانە کاردەکەن کە پشتگیری لە زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، بۆ نمونە، کوردی و عەرەبی و …هتد.
شایەنی باسە ئەم فۆنتانە بەکوردیکراون و پیتی ئینگلیزیش لە خۆیان دەگرن و سوپاس بۆ بەڕێز سۆران ڕەشید بۆ بە کوردیکردنی ئەو فۆنتانە و ناردنیان بۆ ئێمە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەیان. لە وێنەکەی سەرەوە نمونەی سێ فۆنتە نوێکە لەسەر وێنەکە نوسراون و لە بەستەرەکەی خوارەوە دەتوانن ٣ فۆنتە نوێکە دابگرن. هەروەک بەستەری تەواوی فۆنتەکانیشم داناوە بۆ ئێوە ئەگەر دەتانەوێت گشتی دابگرن.
بۆ داگرتنی ٣ فۆنتە نوێکە لێرە کرتە بکە.
بۆ داگرتنی تەواوی گورزەی فۆنتەکانی یونیماهان لێرە کرتە بکە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
سڵاو
دەستان خۆش بێ بڕاستی کارێکی زۆر بەنرخ بوو
ئەمن کاری تایپۆگرافی دەکەم و زۆر پیویستم بەم فۆنتانه بوو.
کار کردن لەگەڵ فۆنتی فارسی و عەرەبی بۆ زمانی کوردی زۆر سەخته و کاتیێکی زۆر ماتڵ دەبی چونکه فۆنتی فارسی پیتانی کوردی وەکو (ڤ،ۆ،ڕ،ڵ،ێ،ە) ناخوێنێتەوە.
ئەگەر ئەتوانن پیتی ⦅ۊ⦆یش بۆ فۆنتانی کوردی ساز بکەن زۆر باشه چونکه کوردی کەڵهوڕی زۆر زۆز لەم پیته⦅ۊ⦆به کار ئەهێنن.
به سپاسەوە
زۆر سوپاس. هەوڵدەدەین لە کاری داهاتوودا ئەم سەرەنجەی بەڕێزت لەبەرچاو بگرین.