ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئۆتۆمبێلەکانی هیوندای لە 2019 بە پەنجەمۆر کار پێدەکرێن


هیوندای کۆری گەشەی بە سیستەمێکی نوێداوە کە لە ڕێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت بە پەنجەمۆری خۆی ئۆتۆمبێلەکەی (هیوندای) بکاتەوە و کار پێبکات. ئەمەش لەلایەن هیوندایەوە بە فەرمی ناسێنرا.

ئەم سیستەمە لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئۆتۆمبێلەکانی سانتافی بۆ یەکەم جار دیار دەکەوێت کە لە چارەگی یەکەمی ئەو ساڵەدا لە چین بڵاو دەبنەوە.

ئۆتۆمبێلەکانی هیوندای لە ٢٠١٩ بۆ ئەم تایبەتمەندییە ٢ شوێنی هەستەوەری پەنجەمۆریان دەبێت، کە یەکیان لە سەر دەرگاکەی دەبێت و ئەوی دیکەشیان لەسەر داشبۆرد. پێش ئەوەی ئۆتۆمبێل بەکار بێنن پەنجەمۆری خۆیان تۆمار دەکەن.

چەندین شۆفێر دەتوانن پەنجەمۆری خۆیان بۆ کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکە بەکار بێنن، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە ئۆتۆمبێلەکەت هەر شۆفێرێک بە پەنجەمۆرەکەی دەناسێتەوە و ئەو ڕێکخستنانە دەکات کە شۆفێر دەیکات، وەک شوێنی ئاوێنە و چۆنیەتی کوشنەکە، کە بە واتەی بە پەنجەمۆری شۆفێر ئەو ڕێکخستنانە دەکات کە خۆی دایناوە. وە بە شێوەیەکی تر ڕێکخستنەکان دەکات کە شۆفێرێکی تر دایناوە، ئەمەش بە پەنجەمۆرەکەیان دەیناسێتەوە.

هیوندای یەکەم کۆمپانیا نییە هەستەوەری پەنجەمۆری لە ئۆتۆمبێلەکانی داناوە بەڵام بۆ یەکەم جارە بە شێوەیەکی تەواو پارێزراو و جیاواز و تایبەتمەندی بەرز ئەم هەستەوەرە بخاتە ئۆتۆمبێلەکانیەوە.

هیوندای ئاماژە بەوەش دەکات سیستەمی پەنجەمۆرەکە هاک ناکرێت، چونکە هەستەوەرەکە جیاوازی دەکات لە نێوان پەنجەی مرۆڤ و ئەلکترۆنی. بەمەش هاککردنی لە ڕێگەی هێرشی ئەلکترۆنی ئەستەمە.

17 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
481