ئەپڵ

10 لە باشترین ئەو ئەپانەی زۆرترین قازانجیان لەسەر ئەپستۆر لە ساڵی 2018 تۆمارکردووە

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئەو ئەپانەی پشت بە بەشداریکردن دەبەستن واتە Subscription-based Apps بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەربڵاویان بەخۆیانەوە بینی. لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨، کۆمپانیای Sense Tower تایبەتمەند لە بواری شیکاریدا لیستێکی لەو ئەپانە کۆکردووەتەوە کە زۆرترین قازانجیان لەسەر کۆگای ئەپستۆر تۆمارکردووە.

بەگوێرەی لیستەکە، لەمساڵدا ئەپەکانی بواری پەخشی ڤیدیۆیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترینیان تۆمارکردووە لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ؛ ئایفۆن و ئایپاد.

هەروەک لیستەکە گەورەیی و فراوانی بازاڕی چینی پێشان دەدات، چونکە ئەمساڵ کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا لە چین زۆترین قازانجیان کردووە و ٥ لە باشترین ئەپە قازانج تۆمارکەرەکان کۆمپانیای چینین بە لەخۆگرتنی تێنسنت و بەیدو.

ئەمانەی خوارەوە هەر ١٠ ئەپڵیکەیشنەکەن:

١- ئەپی نێتفلیکس

لە لیستەکەدا ئەپی نێتفلیکس پلەی یەکەمی گرتووە کە ئەمە بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک ئەم پلەیە بەدەست دەهێنێت. کۆی قازانجەکەی لە ڕێگەی بەشداریکردنەوە بووە و دەگاتە ٧٩٠,٢ ملیۆن دۆلار.

٢- ئەپی Tencent Video

ئەم ئەپە پلەی دووەمی گرتووە و قازانجەکانی دەگاتە ٤٩٠ ملیۆن دۆلار. ئەپەکە لە لایەن Tencent Holdings خاوەنداریەتی دەکرێت، کە کۆمپانیایەکە لە بواری ئینتەرنێت و یاری کاردەکات.

٣- ئەپی Tinder

ئەپی تیندەر کە بۆ یەکترناسین و پەیوەندییە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتووە و قازانجەکانی دەگاتە ٤٦٢,٢ ملیۆن دۆلا لەسەر تەنها ئەپستۆر. بێگومان ئەم دەستکەوتانەش دەگەڕێنەوە بۆ Tinder Plus و Tinder Gold و ئەو پلەیەیان بۆ تیندەر مسۆگەر کردووە.

٤- ئەپی iQiyi

ئەم ئەپە کە لەلایەن Baidu خاوەنداریەتی دەکرێت، و خزمەتگوزاری ڤیدیۆ پێشکەش دەکات پلەی چوارەمی گرتووە. قازانجی تەنها لەسەر ئەپستۆر ٤٢٠,٥ ملیۆن دۆلار بووە.

٥- ئەپی Kwai

ئەم ئەپە یەکێکی ترە لە ئەپە چینییەکان و کاری دەستکاری کردن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیە. لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەکەیە و قازانجی ٢٦٤,٥ ملیۆن دۆلاری تۆمارکردووە.

ئەم ئەپە لە لایەن ٧٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرەوە بەکاردەهێندرێت لەسەر ئاستی جیهان، و لەلایەن Kuaishou خاوەنداریەتی دەکرێت، کە لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە و بارەگاکەی دەکەوێتە پەکین.

٦- ئەپی YouTube

پاشەکشەکردنی یوتیوب بۆ پلەی شەشەم بەهۆی بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک لە خزمەتگوزاری ڤیدیۆییە لەم دواییانەدا. یوتیوب توانیویەتی ٢٤٤,٢ ملیۆن دۆلار لەسەر ئەپستۆر قازانج بکات.

٧- ئەپی Pandora

پاندۆرا پلەی حەوتەمی بەدەستە و یەکێکە لەو ئەپانەی لە بواری دەنگ و مۆسیقا و وێستگەکانی ڕادیۆ ناوبانگی خۆی هەیە. قازانجەکانی لەسەر ئەپستۆر دەگاتە ٢٢٥,٧ ملیۆن دۆلار.

٨- ئەپی Youku

ئەمەش ئەپێکی ترە بۆ پەخشی ڤیدیۆ و لەلایەن عەلی بابا خاوەنداریەتی دەکرێت. قازانجەکانی ١٩٢,٩ ملیۆن دۆلار بووە لەمساڵدا.

٩- ئەپی QQ

لە پلەی هەشتەم ئەپی بەناوبانگی چینی QQ بۆ گفتوگۆی خێرا دێت، کە لە لایەن تێنستی چینیەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، و قازانجەکەی ١٥٩,٧ ملیۆن دۆلاربووە.

١٠- ئەپی Hulu

لە پلەی دەیەم و کۆتایی ئەپی هولوی بواری ڤیدیۆ دێت کە قازانجەکانی ١٣٢,٦ ملیۆن دۆلار بووە لەسەر ئەپستۆر.

 

18 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167