ئەپ و نەرمەکاڵا
18, كانونی یهكهم 2018
7 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
Passwords Manager : Store & Manage Passwords
ئەپەکە هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی فراوانیەک بۆ پاراستنی تێپەڕەی وشەکانت، ئەمەش ئاسانکاریەکی باشت بۆ دەکات هەتاوەکو بتوانیت بە چەند هەژمارێک داخڵی ئەپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببیت.
Note Recognition – Convert Music into Sheet Music

هەڵدەستێت بە شیکردنەوەی فایلە دەنگیەکان و پاشان گۆڕینیان بۆ لاپەڕەی مۆسیقی.
My Sheet Music – Sheet music viewer, music scanner
ئەم یارمەتیت دەدات لە فێربوونی ئامێرەکانی مۆسیقای وەک پیانۆ لە ڕێگای پیشاندانی پەڕەی مۆسیقاکان و دیاریکردنی خێرایی پیشاندانیان.
Hexasmash 2 – Physics Ball Shooter Puzzle
یاریەکی نهێنی ئامێزە و تیایدا پێویستە لە سەرت تۆپە ئاگرینەکان ئاڕاستەی شێوە ئەندازەییە جیاوازەکان بکەیت لە کاتی گونجاودا هەتاوەکو تێکیان بشکێنیت.
Amons – Icon Pack

کۆکراوەی کۆمەڵێک ئایکۆنی دیزاینکراوە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی و شینی کراوە، بۆ بەکارهێنانیشی تەنها پێویستە لە سەرت یەکێک لە ئەپی لۆنچەرەکان دابگریت.
Devil Twins: VIP
یاریەکی جەنگیە و تیایدا هەڵدەستیت بە جەنگکردن لەگەڵ دڕندەکان و لە ناوبردنیان هەتاوەکو سەربکەویت بۆ ئاستەکانی دیکە.
Farm and Click – Idle Farming Clicker PRO
یەکێکە لە نوێترین یاریەکانی بەڕێوەبردنی کێڵگە، تیایدا هەڵدەستیت بە بنیادنان و پێشخستنی کێڵگەکەت و جیاواز لە یاریە هاوشێوەکانی پێویست بە چاوەڕوانیەکی زۆر ناکات.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.