ئامێرە هەمەجۆرەکان 18, كانونی یه‌كه‌م 2018

مایکرۆسۆفت ئامێری نوێی Xbox لە 2020 ئاشکرا دەکات؛ دوایین زانیارییەکان

بە پێی وتەی چەند سەرچاوەیەک کاتی ڕاگەیاندنی ئامێری نوێی ئێکسبۆکس لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرا دەکرێت، کە لەوانەیە ٢ جۆر بن و نەوەی نوێی ئێکسبۆکس One X و ئێکسبۆکس One S دەبن.

یەکەم جۆریان هەڵگری هێمای ئانەکۆندایە لە ئێستادا، کە بەرزترین ئاستی هەیە ئەویش بەهۆی پارچە گرافیکەکەیەوە کە لەلایەن کۆمپانیای AMDـەوە بۆ مایکرۆسۆفت دروستکراوە. ئەوەی گرنگ بێت لەم هەواڵەدا ئەوەیە بیرگەی ئەم ئێکسبۆکسە لە جۆری SSD دەبێت و ئەمەش واتا خێراییەکی زۆری دەبێت لە دامەزراندن و کارپێکردن و فەرمانەکان بۆ یارییەکان.

جۆری دووەمیان بە ناوی هێمای “لۆکهارت”ـە و لە جۆری ئانەکۆندا ئاستی نزمترە، بەڵام لە ئێکسبۆکس One Xی ئێستا بەهێزتر دەبێت.

یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەم ئێکسبۆکسانە کە لە ڕاپۆرتەکانی پێشوودا ئاماژەی پێدرا ئەوەیە کە دیسک یان(شریت) لە خۆ ناگرن، بەڵکو مایکرۆسۆفت یارییەکان بە جۆرێکی دیکە دەخاتە بەردەستی یاریکەران ئەویش تەنیا لە ڕێگەی کۆگای مایکرۆسۆفتەوە. بۆ ئەمەش مایکرۆسفت کار و بەرنامەی خۆی بۆ یاریکەران ئاشکرا دەکات، بۆ ئەوەی دیسکەکانی یاریکەر بگۆڕێت بۆ دیجیتاڵی بۆ کارپێکردنی لەسەر ئێکسبۆکسە نوێیەکان.

بۆچونی تۆ