ئای ئۆ ئێس
19, کانوونی یەکەم 2018
ئەپی بەناوبانگی دەستکاریکردنی وێنە Darkroom بە زیادکردنی پشتگیری لە ئایپاد و تایبەتمەندی زیاترەوە نوێکرایەوە

ئەپی بەناوبانگی Darkroom تایبەت بە دەستکاریکردنی وێنە لە ساڵی ٢٠١٥ـەدا یەکەمین وەشانی بۆ سیستەمی iOS و ئایفۆن بەردەستکرا، لەو کاتەوە تا وەکو ئێستا دەیان هەزار بەکارهێنەری هەیە، و بەردەوامیش ژمارەی بەکارهێنانی ڕوو لە زیادبوون دەکات.
لەمانگی ڕابردوودا دەستەی پەرەپێدەری ئەپەکە ڕایانگەیاند کە بەمنزیکانە وەشانی ٤.٠ـی ئەپەکە دەوەشێندرێت بە زیادکردنی پشتگیری ئایپاد، و چەند تایبەندمەندییەکی گرنگی ترەوە. دواجار وەشانەکە بەردەستکرا بۆ بەکارهێنەران و دەتوانن ئەپەکە بۆ ئامێرەکانیان دابگرن.
یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە زیادکردنی پشتگیرییە بۆ ئایپاد، لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئایپاد پڕۆ و ئایپادە کۆنەکانی دیکە دەتوانن ئەپەکە بەکاربهێنن بۆ دەستکاری کردنی وێنەکانیان.

بە پوختی گۆڕانکارییەکانی وەشانە نوێکە بریتین لە:
- نوێکردنەوەی وێنۆچکەی فەرمی ئەپەکە
- زیادکردنی پشتگیری بۆ ئامێری ئایپاد
- زیادکردنی قەدبڕەکانی تەختەکلیل (Keyboard Shortcuts) بۆ ئایپاد
- پشتگیری کردن لە فرەکاری Multi-Taskـی ئایپاد
- زیادکردنی پشتگیری شێوە ئاسۆی (Portrait) بۆ ئایفۆن
- زیادکردنی تایبەتمەندی Photo Strip کە ڕێگە دەدات بەئاسانی وێنەکان لە ڕەنگاڵەی واتە Photosـی ئایپادەوە هاوردە بکەیت
- زیادکردنی پشتگیری بۆ ئەپی Moment – Pro Camera، ئێستا هەردوو ئەپ زیاتر هاوتان لەگەڵ یەکدا.
- زیادکردنی هیستۆگرامی ڕەنگەکان
- وردە زیادکاری دیکە بۆ بەشی کەرەستەکانی ئەپەکە
بە نرخی خۆڕایی (كڕین لهناو ئهپ بۆ كردنهوهی چهند تایبهتمهندییهک) و قەبارەی ٤٠ مێگابایت و گونجاو لەگەڵ وەشانی iOS 11.0 بەرەو سەرەوە بۆ هەردوو ئامێری ئایفۆن و ئایپاد بەردەستە.
بۆ داگرتنی بۆ ئایفۆن کرتە بکە
بۆ داگرتنی بۆ ئایپاد کرتە بکە
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.