هەواڵ
9, تشرینی دووه‌م 2011
ئه‌یسه‌ر مۆبایلێكی زیره‌ك به‌ناوی Allegro ده‌رده‌كات.
له‌م دواییه‌دا كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر ئاشكرای كرد كه‌وا مۆبایلێكی زیره‌ك به‌ناوی Allegro ده‌رده‌كات به دیزاینێكی تازه و جوان و جیاواز له مۆبایله زیره‌كه‌كانی تر.ئه‌م مۆبایله زیره‌كه ویندۆز فۆن 7 مانگۆی له‌سه‌ره و ته‌كنه‌لۆژیای Live Tiles تێدا به‌كار هاتووه بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانی به‌كاربه‌ر به ئاسانترین ڕێگه به‌شێوه‌یه‌ك به بێ كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه زانیارییه‌كان هه‌مووی له‌سه‌ر شاشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌رده‌كه‌ون.

ئه‌م مۆبایله به دوو ره‌نگی سپی و شین له بازاره‌كانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌مانگی داهاتوودا بلاو ده‌بێته‌وه.له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
– شاشه‌یه‌كی WVGA3.6 ئينجى
– پڕۆسێسهرێكی 1 گێگابایتی له‌سه‌ره
– ته‌كنه‌لۆژیای HSDPA تێدا به‌كارهاتووه كه توانای داونلۆدی 14.4 مێگا بتی هه‌یه له چركه‌یه‌كدا.
– كامێرایه‌كی 5 مێكا پێكسڵێڕوونی بینینی به‌رز و تانای گرته‌ی ڤیدیۆی به 720P هه‌یه.
– هاردیسكی ناوه‌كی 8گێگابایتی هه‌یه
– ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌نده‌ها تایه‌به‌تمه‌ندی تازه‌ی تێدا فه‌راهه‌م هاتووه له‌وانه ئینته‌رنێت ئێكسپلورهری 9ی له‌سه‌ره و توانای پێشاندانی ئه‌نجامی گه‌رانه ناوخۆییه‌كانی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی Bing™ Local Scout و….هتد
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ش ببینن:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!