دیزاین 19, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەم خزمەتگوزارییە سەرهێڵییە زیرەکە بە ئاسانی پشتەوەی وێنەکان لادەبات

ئەگەر کاتێک لە کاتەکان پێویستت بووبێت پاشبنەماوەی وێنەیەک بە خێرایی لاببەیت و وێنەکەش بەلاتەوە کەمێک سەخت بووبێت بۆ ئەم کارە، و فۆتۆشۆپیش لەلات بەردەست نەبووە. ئەوا دوودڵ مەبە چونکە ماڵپەڕی Remove.bg لەم ڕووەوە یارمەتی دەدات بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد AI بۆ لابدرنی پاشبەنەمای وێنەکان. ئەوەی گرنگە ئەنجامی بدەیت وێنەکە لە ماڵپەڕەکە بەرز دەکەیتەوە و خۆکارانە و زیرەکانە ئەگەر کەسێک لەناو وێنەکە هەبێت دیاریدەکات و بەشەکەی تری لادەبات و پاشان ڕێگەت پێ دەدات بە داگرتنی بە PNG بەبێ پاشبنەما.

بێگومان ئەم ئامرازە نوێیە یەکێکی ترە لەو نمونانەی کە چۆن هونەرەکانی machine learning کاتێک لە کاتەکان لە سەرەتای گەشەسەندن بوون و ئێستاش کراونەتە ئامرازێکی سادە بۆ بەکارهێنەران. لە ڕووی لابردنی پاشنەمای وێنەکان، پێشتر چەند ئەلگۆریزمێکی سەرچاوە کراوە لەم ڕووەوە بەردەست بوون بۆ جێبەجێکردنی چەند کردارێکی هاوشێوە. ماڵپەڕی Remove.bgـیش یەکێکە لەو ئەلگۆریزمانە و گۆردراوە بۆ ئامرازێکی سادەی سەرهێڵی بۆ لابردنی پاشبنەمای وێنەکان.

ئامرازی تری هاوشێوە، بۆ نمونە، Deepart.io کە کاری دانانی کاریگەری سەر وێنەیەکە لەسەر وێنەیەکی تر، هەروەها ئامرازی LetsEnhance.io کە ژیری دەستکرد بەکاردەهێنیت بۆ بەرزکردنەوەی ڕوونی وێنەکان.

شایەنی ئاماژەیە Remove.bg بێ کەموکوڕی نییە. وەکو هەر ئامرازێکی تری هاوشێوە، لە هەندێک لە وێنەکان تێکەڵاوی دروست دەکات و کەمێک نەشازی لە لابردنی پاشبنەمای وێنەکان دروست دەکات. بۆ نمونە لە وێنەکەی سەرەوە و ئەمانەی خوارەوەش بە ئاسانی بەدی دەکرێت کە هەندێک لە بەشەکانی وێنەکە لەکاتی لابردنی پاشبنەماکە سڕاونەتەوە.

بە هەر شێوەیەک بێت، ماڵپەڕەکە توانای ئەنجامدانی ئەو کردارەی هەیە لەسەر چەندین جۆری وێنە بە تایبەتی ئەگەر وێنەی ئەو تەنە ڕوون دیاربێت لەسەر وێنەکە، کە ئەمە لە کاتێکدا ماڵپەڕەکە دەڵێت ئامرازەکە تەنها بۆ وێنەی مرۆڤ بەکاردەهێندرێت.

سەرباری ئەم کێشانە، هێشتا ئامرازێکی بەسوودە و کاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە. دەتوانیت لەم بەستەرەوە تاقی بکەیتەوە و بزانیت تا چەند سەرکەوتووە.

 

سەرچاوە :
تاگەکان Remove.bg
بۆچونی تۆ