ئەندرۆید

تەختەکلیلی Gboard ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و پشتگیری 500 زمان دەکات لە نوێترین وەشانیدا

تەختەکلیلی Gboard کە یەکێکە لە بەربڵاوترین تەختەکلیلەکان بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، بەتایبەتی ئەندرۆید، بەردەوام لە کاتی ڕاگەیاندنیەوە تا ئەمڕۆ مانگانە نوێکاری پێگەیشتووە و لەگەڵیدا چەندین تایبەتمەندی و زمانی نوێی بۆ بەردەستکراون. بەم بۆنەیەوە، لە دوا وەشانیدا بۆ ئەندرۆید بووە هۆی سەرسوڕمانی هەمووان و لە ئێستادا پشتگیری لە ٥٠٠ زمانی جیاجیا دەکات.

بێگومان ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گووگڵ، بەتایبەتی لەم ڕووەوە کە یەکەمجار و ٢ ساڵ لەمەوبەر بە تەنها بە ١٠٠ زمانەوە ڕاگەیاندرا.

شایەنی باسە گووگڵ ڕایگەیاند لەگەڵ نوێترین وەشانی تەختەکلیلەکە پشتگیری بۆ ٥٠ زمانی تر زیادکراوە. ئیتر لەگەڵ ئەم وەشانە بەدواوە ٩٠%ـی خەڵکی جیهان دەتوانن بە زمانی یەکەمیان بنوسن و نوسین بڵاوبکەنەوە، بێگومان سوپاس بۆ جیبۆرد بۆ ئەم هەلە و بوونی Layoutـی تایبەت بە هەر زمانێک.

سەرباری توانستی نوسین بە ٥٠٠ زمان، بەکارهێنەرانی جیبۆرد دەتوانن سود لە زیاتر لە ٤٠ سیستەمی نوسین وەرگرن، لە ئەلفوبێەوە تا سکریپ بۆ تەنها یەک زمانیش.

بێگومان دەتوانن لەم بەستەرەوە جیبۆرد بۆ مۆبایلەکانتان دابگرن، کە بەبێ گومانی پشتگیری لە زمانی کوردی دەکات و بە دوو Layout بەردەستە کە ئێران و عێراقە.

سەرچاوە :

19 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1178