شاومی 19, كانونی یه‌كه‌م 2018

شاومی بەم زووانە مۆبایلی Mi Play ڕادەگەیەنێت

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای شاومی کۆمەڵێک ڕیکلامی بۆ مۆبایلە نوێیەکەی Mi Play کرد کە بڕیارە لە بەرواری 24/12/2018 ڕابگەیەنرێت، مۆبایلەکە وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت خاوەنی نۆچە لە بەشی سەرەوەی ڕوونما لەگەڵ دوو کامێرا و هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی ئەوا مۆبایلەکە لە ماڵپەڕی TENAA دەرکەوت لە ماوەی ڕابردوودا و پێشبینی دەکرێت بە ڕەنگەکانی شین و سوور بەردەست ببن لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت کاربکات بە پڕۆسێسەرێکی کوالکۆم.

گرنگترین تایبەتمەندیە پێشبینیکراوەکانی:-

  • ڕوونما: بە قەبارەی 5.84 ئینج و بە ڕوونی Full HD+
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی بە خێرایی 2.3 گێگاهێرتز
  • ڕام: 3 یان 4 یان 6 گێگابایت
  • بیرگە: 32 یان 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری MIUI 10
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: کامێرایەک بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرایەکی دیکە و فلاشێکی LED
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوە
  • توانستی پاتری: 3000 ملی ئەمپێر
  • ڕەنگ: شین و سپی و ڕەش و ئاڵتونی و سوور
  • نرخ: ئاشکرا نەکراوە
  • بەرواری بەردەستبوون: لە 24/12/2018 ڕادەگەیەنرێت

Xiaomi-Mi-Play-TENAA

تاگەکان Mi Play Xiaomi
بۆچونی تۆ