سامسۆنگ
19, كانونی یهكهم 2018
سامسۆنگ دەیەوێت مۆبایلی Galaxy M20 بە پاتری 5000 ملی ئەمپێر و دوو کامێراوە ڕابگەیەنێت

هەواڵە دزەپێکراوەکان لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەیان ئاشکرا کرد سامسۆنگ دەیەوێت مۆبایلێکی نوێ لە زنجیرەی M ڕابگەیەنێت، مۆبایلەکە هەر وەک لە وێنە پێشبینی کراوەکەدا دەردەکەوێت نۆچێکە لە ڕوونماکەیدا هەیە لەگەڵ دوو کامێرا و هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە جێگیر کراوە، سەرەڕای ئەوانەش مۆبایلەکە وا دیارە خاوەنی پاتریەک دەبێت بە توانستێکی گەورە کە 5000 ملی ئەمپێرە.
لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Exynos 7885 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 3 گێگابایت، هەروەها خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت لە جۆری LCD IPS بە قەبارەی 6 ئینج، سەبارەت بە کامێرا خاوەنی دوو کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوەی بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ، سەرەڕای ئەوانەش پێشبینی دەکرێت Galaxy M20 بەم زووانە ڕابگەیەنرێت و بەردەست ببێت لە بازاڕەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و پۆڵەندا و ئەڵمانیا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.