هواوەی
20, كانونی یهكهم 2018
وەشانی ئەندرۆید 9 پای بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی هواوەی بەردەستکرا

لە کۆتایدا کۆمپانیای هواوەی بە شێوەیەکی فەرمی دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی نوێی ئەندرۆید ٩ پای بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی، کە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی هواوەی خۆی و ژمارەیەک لەوانەی ئۆنەریش لەخۆی دەگرێت.
وەکو سەرەتایەک وەشانی ئەندرۆید ٩ پای بۆ زنجیرە مۆبایلەکانی مەیت ١٠، پی ٢٠، ئۆنەر پلەی، ئۆنەر ڤیو ١٠، و ئۆنەر ١٠ بەردەست دەکرێت، ئەمەش واتای ئەوەیە گشت ئەو مۆبایلانەی بە پڕۆسێسەری کیرن ٩٧٠ کاردەکەن وەشانی ئەندرۆید ٩ پایان پێدەگات، بەڵام بەشێوەی قۆناغ دەبێت.
ئەم وەشانە نوێیە لەگەڵ خۆیدا ڕووکاری EMUI 9.0 بۆ مۆبایلەکان بەردەست دەکات، کە سەرباری نوێکارییەکانی وەشانی ئەندرۆید ٩ پای، ئەم ڕووکارە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نایاب بۆ مۆبایلەکان زیاد دەکات، بۆ نمونە، جوڵەکان Gestures و کەمتر بەفیرۆدانی پاتری و ئیمۆجی نوێی و چەندین تایبەتمەندی تریش.
ئێستاش ئەگەر تۆ خاوەنی یەکێک لەو مۆبایلانەیت کە ئاماژەیان پێکرا، و بە دوای وەشانی نوێ دەگەڕێیت، ئەوا دەتوانیت پشکنینێک بکەیت بۆ وەشانی نوێ و ئەگەر بەردەست بوو ئەوە پیرۆزە، ئەگەریش بەردەست نەبوو، ئەوا بێگومان وەشانەکە بە بەش بەش بە بەکارهێنەران دەگات و پێویستی بە ئارامگرتنە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!