هەواڵ
20, كانونی یهكهم 2018
یاری فۆرتنایت لە ئێستادا بەردەستە لەسەر کۆمەڵێک لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان

لە پێشووتردا ئەگەر ئارەزووی یاریکردنت بۆ یاری فۆرتنایت هەبووایە پێویست بوو مۆبایلێکی زیرەکی ئاست بەرزت هەبێت، بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنەرانی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانیش دەتوانن یاریەکە ئەنجام بدەن، لە ئێستادا یاریەکە دەستی کردووە بە پشتگیری کردن لە مۆبایلە کارکردووەکان بە پڕۆسێسەری Snapdragon 670 و Snapdragon 710، ئەمەش هەریەک لە مۆبایلەکانی Mi 8 SE و Galaxy A8s و Oppo R17 دەگرێتەوە، پێشبینیش دەکرێت پشتگیری لە مۆبایلەکانی Galaxy A9 و Nokia 8.1 بکات لە داهاتوویەکی نزیکدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
ئایا بۆ nova 3e دەبێت
لە بابەتەکە ئاماژەی پێکراوە کە تەنها بۆ چەند دانەیەک دەبێت. لەوانەیە لە داهاتوو پشتگیری بۆ مۆبایلی تریش زیادبکات.