مایکرۆسۆفت
20, کانوونی یەکەم 2018
مایکڕۆسۆفت کار لەسەر ئامرازێکی نوێ دەکات بۆ پشکنینی پەڕگەی exe. پێش کردنەوەیان

لە کۆنەوە کۆمەڵێک ئامرازی جیاجیا بەردەستن، کە بە Remote Desktop یان Virtual PC ناسراون، و بەکارهێنەران سودیان لێوەردەگرن بۆ تاقیکردنەوەی پەڕگەی متمانە پێ نەکراو، بە تایبەتی ئەو پەڕگانەی کە هەڵگری پاشگری exe.ـن و هاوشێوەی نەرمەواڵە ئاساییەکانی سیستەمی ویندۆزن، بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێت هەڵگری نێوەڕۆکی زیانبەخش بن و ببنە هۆی زیان گەیاندن بە سیستەمی ویندۆز.
بەم بۆنەیەوە، مایکڕۆسۆفت دەستیکردووە بە پەرەپێدانی ئامرازێک بە ناوی Windows Sandbox کە ئامانج لێی بەردەستکردنی ژینگەیەکی خەیاڵییە کاتییە بۆ ئەوەی پەڕگەی نەناسراو و متمانە پێنەکراو تاقیبکەیتەوە و پشکنینیان بۆ بکەیت پێش ئەوەی لەسەر سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت جێگیریان بکەیت و دایانبمەزرێنیت.
بە گوێرەی کۆمپانیا، ئەم ئامرازە لە ساڵی داهاتوو لەگەڵ وەشانێکی نوێی ویندۆز ١٠ بەردەست دەبێت، بەڵام تەنها لەسەر وەشانی Professional و Enterprise بەردەست دەبێت. شایەنی باسە لە کاتی چالاککردنی ئەم ئامرازە، خۆکارانە دەتوانم بڵێم کۆمپیوتەرێکی خەیاڵی بە قەبارەی ١٠٠ مێگابایت لەناو سیستەمەکە دروست دەبێت و کار لەسەر پشکنین بۆ پەڕگە نەناسراوەکان دەکات لەگەڵ کردنەوەی.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!