گووگڵ

لە ئێستادا خزمەتگوزاری Google Lens توانای ناسینەوەی زیاتر لە بلیۆنێک بڕگە و بابەتی هەیە

کۆمپانیای گووگڵ دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئامرازی گەڕانی هاوێنەیی ناسراو بە Google Lens، لە ئێستادا لە توانایدایە زیاتر لە یەک بلیۆن بڕگە و بابەت بناسێتەوە، کە تەنها ساڵێکە ڕاگەیاندراوە.

شایەنی باسە، گووگڵ خزمەتگوزاری گووگڵ لێنزی لەگەڵ Google Assistant بۆ ئامێرەکانی پیکسڵ لە کۆتاییەکانی ساڵی پار بە توانستی ناسینەوەی ٢٥٠ هەزار کەلوپەل و تەنەکان ڕاگەیاند. ئێستاش ئەو ژمارەیە بە سێ جار زیادی کردووە لە دوای ڕاهێنانی زیاتری بزوێنەری ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ناسینەوەی تایبەتمەندیی کەلوپەل و تەنە جیاوازەکان.

گووگڵ دەڵێت: لەبەرئەوەی گووگڵ لێنز پشت دەبەستێت بە زیرەکی دەستکرد و فێربوونی ئامێری Machine Learning، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو زانیاریەکی زۆری کۆکردووەتەوە لە ڕێگەی ئەو وێنانەی بە مۆبایلە زیرەکەکان گیراون، ئەمەش بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریەکە بە تێپەڕبوونی کات باشتر و باشتر بێت.

هەروەک گووگڵ ئاماژەی بەوەش کردووە کە گووگڵ لێنز توانای ناسینەوەی زیاتر لە ١ بلیۆن بەرهەمی هەیە لەسەر سەکۆی Google Shopping، بەڵام لەوانە نییە بتوانێت ئەو بەرهەمانە بناسێتەوە کە ساڵانێک لەمەوبەر بەربڵاوبوو بوونە لە ناو خەڵکیدا.

سەرباری بازاڕکردن، گووگڵ لێنز دەتوانێت خەڵک، نوسین، ناوی وایفای، شێوە ئەندازەییەکان، و تەنی تری هاوشێوە بناسێتەوە.

گووگڵ پشتگیری لە پەیوەستکردن بە وایفای ڕاستەوخۆ لە کۆنگرەی Google I\O 2017 ـوە بۆ بەردەستکرا، ئەمساڵیش گووگڵ پشتگیری بۆ لەبەرگرتنەوەی زانیارییەکانی سەر کاردی کەسی Business Card بە شێوەیەکی خۆکارانە بۆ گووگڵ لێنز ڕاگەیاند.

سەرچاوە:

20 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1068