10
ئەندرۆید 21, كانونی یه‌كه‌م 2012

ئەپڵیکەیشنی Adblock Plus ڕیکلامە بێزارکەرەکان لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت ناهێلێت!

ئەپڵیکەیشنی Adblock Plus هەموو ئەو ڕیکلامە بێزارکەرانە لادەبات کەلەسەر پێگەکانی وێب و ئەپەکانی ناو ئامێرەکەت دەردەکەون بۆنمونە یاری باڵندە توڕەکان. ئەم ئەپە هیچ پێویستی بە ڕووتکردنی ئامێرەکەت نییە. لە ١٠٠% خۆڕاییە و وا لە ئامێرە ئەندرۆیدەکەت دەکات کە زۆر زیاتر هاوڕێیانە بێت. شایەنی باسە Adblock Plus ڕیکلامی جۆری mobile ads, video advertising, banners, push notifications, display advertising, HTML5 advertising چەندان جۆری تریش لادەبات.

لێرەوە ئەپڵیکەیشنەکە دابگرە یان لەناو مۆبایلەکەت لە گووگڵ پلەی بنوسە Adblock Plus هەر لەوێوە دایبگرە:
https://play.google.com/store/apps/details?id=org.adblockplus.android&hl=en

زانیاری سەبارەت بە ئەپەکە:
وەشانی ١.٠.١
پێویستی بە وەشانی ئەندرۆید ٢.١ بەرەوسەر
نرخ بە خۆڕاییە
قەبارەی ١.٨ مێگابایتە

ڤیدیۆیەک سەبارەت بە ئەپەکە:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=TCwzYXUZmwA[/youtube]

تێبینی: ئەپی Adblock Plus جگە وەکو ئەپ وەکو زیادکراوەش بۆ وێبگەڕەکانی فایەرفۆکس و کڕۆم و سافاری هەیە.

بۆچونی تۆ