ئەندرۆید
20, كانونی یهكهم 2018
ئەپی Messagesـی گووگڵ لەسەر وێب تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ زیادکرا

لەوانەیە زۆربەتان ئەپی Messagesـی ئەندرۆیدتان بینبێت و بەکاریشتان هێنابێت، کە لەلایەن گووگڵ خۆیەوە پەرەی پێدەدرێت، ئەوا بیرتان نەچێت هەمان ئەپ بە شێوەی ماڵپەڕ لەسەر وێب واتە ئینتەرنێت بەردەستە و لەڕێگەی https://messages.android.com دەتوانن بەکاری بهێنن. بێگومان پێویستە لەگەڵ مۆبایلەکەت بەیەکەوەی ببەستیتەوە و ئینجا دەتوانیت پەیام و نامەی SMS و بێگومان فرەمیدیا واتە Multimediaـیش بنێریت.
ئێستا و لە دوایین نوێکردنەوە بۆ ئەم خزمەتگوزارییە لەسەر وێب، گووگڵ پشتگیری بۆ وێنەی جوڵاو Gif بۆ ئەم خزمەتگوزارییە زیادکرد، کە بەکارهێنەر دەتوانێت گفتوگۆکانی چێژ بەخشتر بکات لە ڕێگەی وێنەی جوڵاوەوە.

بێگومان ئەگەر لەسەر وێب هەر یەکێک لەو سەکۆیانەت بەکارهێنابێت، ئەوا وێنۆچکەی Gifـت بینوە، کە بە شێوەیەکی گشتی کۆمەڵێک بەشی بەربڵاو لەخۆی دەگرێت، بەڵام هێشتاش دەتوانیت لەڕێگەی بزوێنەریێکی بچوکەوە بە دوای وێنەی جوڵاوی مەبەست بگەڕێیت، پاشان بۆ کەسی دیاریکراو بنێریت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!