ئای ئۆ ئێس 20, كانونی یه‌كه‌م 2018

لە 2018 بەکارهێنەران 76 ملیار دۆلاریان لە ئەپ و یارییەکانی مۆبایل خەرجکردووە

لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا لەلایەن App Annieـەوە ئاماری ژمارەی داگرتن و خەرخکردنی پارە لە ئەپەکان ئاشکرا کرا، کە تایبەتە بە ئەپ و یارییەکانی مۆبایل کە گووگڵ پلەی و ئەپ ستۆرن.

کۆمپانیای App Annie دەڵێت ژمارەی داگرتنی ئەپەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٠٪ زیادی کردووە، کە ژمارەکەی ١١٣ ملیار جار داگرتنە لەمساڵدا. ئەمەش بەهۆی پێشکەوتنی ئەپ و یارییەکان لە ڕووی گرافیک و تەکنەلۆژیاوە.

هەروەها ڕاپۆرتەکە باس لە ڕێژەی خەرجکردنی پارە دەکات لە ناو ئەپ و یارییەکان لەلایەن خەڵکەوە، کە لەوانە کڕینی هەندێک شتی زیادەن لە ناو یارییەکاندا و بەژداریکردنی خزمەتگوزاری بەرز لە ئەپەکاندا، ڕێژەکەش خۆی لە ٧٦ ملیار دۆلار دەبینێتەوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٢٠٪ زیادی کردووە.

ئەمەش ئەو ئەپ و یارییانەن کە لەمساڵدا زۆرترین پارەیان تیا خەرجکراوە:

بۆچونی تۆ