گووگڵ
20, کانوونی یەکەم 2018
ڕۆژژمێری گووگڵ بە دیزاینی مەتێریاڵەوە لەسەر وێب نوێکرایەوە

لە ماوەی پێشوودا گووگڵ چەندەها خزمەتگوزاری بە دیزاینی مەتێریاڵەوە نوێکردەوە و خستییە بەردەست بەکارهێنەرانی. هەروەک لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا وەشانی ٦.٠ ی ئەپی تۆڕەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە دیزاینی مەتێریاڵەوە بەردەستکرا، دواجار ئەمڕۆ گووگڵ دیزاینەکەشی بۆ وێب زیاد کرد.

دیزاینەکە لەسەر شریت و دوگمەکانی تۆڕەکە بە جوانی بەدیار دەکەوێت، کاتێک کرتە دەکەیتە سەر لە هەریەک لە دوگمەکانی Today و Create و ژمارهی ڕۆژهكان و ئەوانی دیکە دوگمەکە ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ خۆڵەمێشی هەروەها زۆرینەی دوگمەکان کراون بە بازنەیی کە بە کلیک خستنە سەریان بەدەر دەکەون.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.