ئەپڵ
20, كانونی یهكهم 2018
خزمەتگوزاری Google Assistant پێشەنگی خزمەتگوزاریە دەنگییەکانە لە بڵندگۆ زیرەکەکاندا بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان
خزمەتگوزاری ژیری دەنگیی Google Assistant بەردەوامە لە پەرەپێدانە زۆرەکەی لەلایەن گووگڵەوە. لە ماوەی پێشوودا هەڵسەنگاندن لە نێوان خزمەتگوزاری Google Assistant و Siri و Alexa كرابوو لە نێوان بڵندگۆ زیرەکەکان، بەڵام تاقیکردنەوەکان
هێندە کاریگەر نەبوون تا ببێتە هۆی دیاریکردنی باشترین.
لە تاقیکردنەوەیەکی نوێی پێگەی Loup Ventures بە بەکارهێنانی زۆرترین پرسیار و هەر ٤ خزمەتگوزاری ژیری دەنگی Google Assistant و Siri و Alexa و Cortana لەسەر بڵندگۆ زیرەکەکان ئەنجام درا. لە تاقیکردنەوەکەدا ٨٠٠ پرسیار لە هەر یەک لە چوار خزمەتگوزارییە دەنگییەکان کراون لەسەر بڵندگۆ زیرەکەکان، خزمەتگوزاری Google Assistant پێشەنگ بوو، بە شێوەیەک هەر ٨٠٠ پرسیارەکەی وەڵامداوەتەوە و ڕێژەی ٪٨٧.٩ ی پرسیارە وەڵامدراوەکانی ڕاست بوون.
خزمەتگوزاری Siriی ئەپڵیش ڕێژەی ٪٩٩.٦ ـی لە کۆی ٨٠٠ پرسیارەکە وەڵامداوەتەوە، بەڵام بە تەنها ڕێژەی ٪٧٤.٦ ـی پرسیارە وەڵامدراوەکانی بە ڕاست و درووستی وەڵام داوەتەوە. دەربارەی هەردوو خزمەتگوزاری Alexa ـی ئهمازۆن و Cortana ـی مایكرۆسۆفت، خزمەتگوزاری Alexa ڕێژەی ٪٩٩.٠ ـی پرسیارەکانی وەڵامداوەتەوە و ڕێژەی ٪٧٢.٥ـی پرسیارە وەڵامدراوەکانی ڕاستن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.