10
ئینتەرنێت 22, كانونی یه‌كه‌م 2012

فەیسبووک تایبەتمەندی Privacy Shortcuts زیاددەکات.

پێشتر ئەم بەشەت بینیوە کە لە وێنەکە دیاری کراوە؟ ئەمە تایبەتمەندنی Privacy Shortcutsـە و یەکێکی ترە لە هەوڵ و ماندووبونەکانی فەیسبووک بۆ پاراستنی زانیاری کەسی و خستنە بەردەستی هەڵبژاردنی زیاتر بۆ بەکارهێنەران لەکاتی پۆتشکردنی هەرشتێک بۆ ناوفەیسبووک و سنوردارکردنی ئەم پۆستانە بە گوێرەی پێویستی بەکارهێنەر.

شایەنی ئاماژەیە کە ئەم تایبەتمەندییە کاتێک کلیکی لێبکەیت ئەوا لیستێک دەردەکەوێت و هەموو ئەو شتانە دەخاتە بەردەستت کە تۆ لەکاتی پۆستکردن پێویستت دەبن بۆ نمونە کێ پۆستەکانی داهتووت ببینێت یان کێ دەتوانێت پەیوەندیم پێبکات یان کێ دەتوانێت شتەکانی سەر دیوارەکەم ببینێت و چەندین شتی تریش.

بۆچونی تۆ