هەواڵ 21, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئایا ئەمە مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای وەن پڵەسە؟

وا دیارە کۆمپانیای وەن پڵەس ساڵی داهاتوو هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی سێ مۆبایلی نوێ، سەرەتاش مۆبایلێک ئاشکرا دەکات کە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G دەکات و پێشبینیش دەکرێت مۆبایلەکە جۆرێکی نوێ بێت لە مۆبایلی OnePlus 6T کە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G، هەروەها لە نیوەی ساڵدا مۆبایلی OnePlus 7 و پێش کۆتایی هاتنی ساڵیش OnePlus 7T دەبینین، پێشبینش دەکرێت هەردوو مۆبایلەکە کاربکەن بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و هێڵی نەوەی پێنجەم 5G.

سەبارەت بە OnePlus 7 ڕۆژی ڕابردوو وێنەیەک دزەپێکرا، لە وێنەکەدا کاربەدەستانی کۆمپانیای وەن پڵەس دەردەکەون لە کۆبوونەوەیەکدا و لە نێویشیاندا Pete Lau بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەردەکەوێت کە هەڵگری مۆبایلێکە لە ڕووی دیزاینەوە بیری لومیامان دەخاتەوە بە هۆی شێوازی جێگیر کرانی کامێراکە لە بەشی پشتەوەی، هەروەها هەمان مۆبایل لەسەر مێزی کۆبوونەوە و ڕوونمایەک دەردەکەوێت کە وا دیارە یەکێک لە کاربەدەستەکانی کۆمپانیا باسی لێوە دەکات، سەبارەت بەم مۆبایلە ئەگەر هەیە مۆبایلی OnePlus 7 بێت یاخود لەوانەیە مۆبایلێکی دیکە بێت بە دیزاینێکی تەواو جیاواز لەگەڵ پشگیری کردنی بۆ هێڵی 5G.

بۆچونی تۆ