هەواڵ 21, كانونی یه‌كه‌م 2018

ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکان زانیاری نوێمان بۆ ئاشکرا دەکەن لە بارەی مۆبایلی Honor View 20

بێگومان کامێرای پشتەوە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ یەکێکە لە تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی مۆبایلی Honor View 20ـە کە بڕیارە لە داهاتوودا کۆمپانیای ئۆنەر ئەم مۆبایلە بە پڕۆسێسەری HiSilicon Kirin 980 و چاڵی ڕوونماوە ڕابگەیەنێت، سەبارەت بە مۆبایلەکە لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڕیکلامێکی وێنەیی دزەپێکراو کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگی مۆبایلەکەیان ئاشکرا کرد، بە پێی وێنەکان Honor View 20 خاوەنی پاتریەک دەبێت بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پێشەوە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ کە جێگیر کراوە لە چاڵی ڕوونمای بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا وێنەکان باس لە بوونی تایبەتمەندیەکی نوێ دەکەن بە ناوی Turbo Link، لە ڕێگای ئەم تایبەتمەندیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت هێڵی نەوەی چوارەم 4G و هێڵی وای فای لە یەک کاتدا بەکاربهێنێت بۆ داگرتنی فایلەکان، لە هەمان کاتیشدا و لە ماوەی ڕابردوودا وێنەیەک بڵاوبوویەوە تیایدا مۆبایلێکی کۆمپانیای ئۆنەر لە جۆری Mazerati دەردەکەوێت، ئەمەش لە ئێستادا تا ڕادەیەک ڕووی لە زیادبوون کردووە بە شێوەیەک کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ڕێکدەکەوێت لەگەڵ کۆمپانیایەکی دروستکەری مۆبایل پاشان مۆبایلی بەرهەمهاتوو هەڵگری نیشانەی بازرگانی کۆمپانیاکە دەبێت، لە ماوەی ڕابردووشدا جۆری McLarenـمان بینی لە مۆبایلی OnePlus 6T.

3

تاگەکان Honor View 20
بۆچونی تۆ