شاومی
21, كانونی یهكهم 2018
مۆبایلی Xiaomi Redmi Pro 2 لەوانەیە ئەو مۆبایلە بێت کە خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ

مۆبایلی Xiaomi Redmi Proـتان بیر ماوە؟ زۆر باشە لەوانەیە ئێستا کاتی ئەوە بێت جێگرەوەیەک بۆ ئەم مۆبایلە ڕابگەیەنرێت ئەمەش بە پێی ئەو ڕیکلامە وێنەییانەیە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی چینی Weiboـدا بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا مۆبایلەکە وا دیارە کاردەکات بە پڕۆسێسەرێکی کوالکۆم لە جۆری Snapdragon 675 ئەمەش بە پێی یەکێک لە وێنەکان، هەروەها لەوانەیە Xiaomi Redmi Pro 2 ئەو مۆبایلە بێت کە هەڵگری کامێرایەک دەبێت لە بەشی پشتەوە بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ لەگەڵ بوونی چاڵی ڕوونما، هەر بۆیە گەر ئەم هەواڵانە ڕاست بن ئەوا ئەم مۆبایلە دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ Xiaomi Redmi Pro کە یەکەم مۆبایلی کۆمپانیای شاومی بوو خاوەنی دوو کامێرا بێت لە بەشی پشتەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.