هەواڵ 21, كانونی یه‌كه‌م 2018

نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0 ڕەوانەی مۆبایلی Asus Zenfone 5 کرا + چۆنیەتی جێگیرکردنی نوێکاریەکە

کۆمپانیای Asus ئەمڕۆ بە فەرمی نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـی بۆ مۆبایلی Asus Zenfone 5 بەرزکردەوە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی، نوێکاریەکە بەردەستە بە قەبارەی 1.1 گێگابایت و چۆنیەتی جێگیرکردنی لەسەر ئامێرەکەش زۆر ئاسانە، ئەوەی پێویستە لەسەرت داگرتنی نوێکاریەکەیە بۆ سەر بیرگەی دەرەکی microSD مۆبایلەکەت پاشان مۆبایلەکەت بکەرە باری Recovery و Apply Updates From MicroSD هەڵببژێرە پاشان پاکێجی نوێکاریەکە دیاریبکە و دڵنیاببەرەوە لە جێبەجێبوونی نوێکاریە هەتاوەکو سەرجەم ڕێکخستنەکان بێ کێشە جێبەجێ ببن.

  • بۆ داگرتنی نوێکاریەکە کرتە لێرە بکە (داگرتن)

بەڵام گەر پەلەت نییە، ئەوا پێویستە چاوەڕێ بکەیت هەتاوەکو کۆمپانیای Asus هەڵدەستێت بە ڕەوانەکردنی نوێکاریەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەبارەت بە مۆبایلەکانی دیکەی زنجیرەی Asus Zenfone Series ئەوا کۆمپانیای Asus لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند مۆبایلی Asus Zenfone 5Z نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0ـی پێدەگات لە سەرەتای ئەم مانگەوە، لە بارەی مۆبایلی Zenfone 5 Liteـش هەتاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکی لە بارەوە ئاشکرا نەکراوە.

تاگەکان Asus Zenfone 5
بۆچونی تۆ