ئای ئۆ ئێس
22, كانونی یهكهم 2012
فەیسبووک ئەپڵیکەیشنی Poke بڵاودەکاتەوە.

دیارە فەیسبووک دەیەوێت بەشێکی تایبەت بەخۆی لە سەر سیستەمی ئای ئۆ ئێسی ئەپڵ دروست بکات. ئەوەتا ئەپی فەرمیان بەناوی فەیسبووک هەیە و چەند لق وپۆپێک تریش بۆ نمونە Cameraو Pages, و Messengerو ئەمڕۆش یەکێکتر بۆ ئەم لیستەی زیاد دەکات بەناوی Poke. ئەمڕۆ فەیسبووک بەفەرمی ئەپی فەیسبووک پۆکی ڕاگەیاند کە ئەپێکە تایبەتە بە پۆکی هاوڕێیان بە ناردنی پەیام و وێنە و ڤیدیۆی خێرا.
فەیسبوک مەبەست لەپشتەوەی ئەم ئەپە لەسەر بڵۆگی خۆیان بەم شێوەیە ڕووندەکەنەوە:
لەگەڵ ئەپی پۆک، تۆ دەتوانیت پەیام و ڤیدیۆ و وێنە بۆ هاوڕێکانی فەیسبووکت پۆک بکەیت یان بنێریت بۆ شێرکردنی و ئاگادارکردنیان تۆ بە چییەوە سەرقاڵی. تۆ دەتوانیت تەنها یەک هاوڕێ یان چەندان بەیەکەوە پۆک بکەیت. هەر پەیامێک لەدوای کاتی دیاری کراو بەسەر دەچێت جا ١ یان ٣ یان ٥ یان ١٠ چرکەبێت. کاتێک کات تەواودەبێت ئەوا پەیامەکە لەسەر ئەپەکە ون دەبێت.
تۆش گەر دەتەوێت تاقی بکەیت و ئارەزووی پۆک کردنی هاوڕێیان دەکەیت لێرەوە لە ئەپستۆر بە خۆڕای ئەپی Poke دابەزێنە.
سەرچاوە http://newsroom.fb.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!