هەواڵ
21, كانونی یهكهم 2018
مۆبایلی lenovo Z5 Pro GT لە تاقیکردنەوەی خێراییدا سەردەکەوێت بەسەر سەرجەم مۆبایلەکاندا

کۆمپانیای لینۆڤۆ لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی تاقیکردنەوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی کە ئەویش lenovo Z5 Pro GTـە و یەکەم مۆبایلی کارکردووە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 12 گێگابایت، مۆبایلەکە لە تاقیکردنەوەکانی سەکۆی AnTuTuـدا توانی ڕێژەی 368،480 تۆمار بکات لە تاقیکردنەوەی خێراییدا بەمەش سەرکەوت بەسەر هەریەک لە مۆبایلی Mate 20 و OnePlus 6T و تەنانەت مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ئایفۆن کە کاردەکەن بە پڕۆسێسەری A12 Bionicـی بنیادنراو لەسەر تەکنەلۆژیای 7 نانۆمەتری.

ئاشکرایە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی مۆبایلی Z5 Pro GT لە لایەن کۆمپانیای لینۆڤۆوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەیەوێت هەموو لایەک بزانیت نوێترین مۆبایلی زیرەکی خێراترین مۆبایلە لە هەموو جیهاندا، بڕیاریشە مۆبایلەکە بەردەست ببێت لە بازاڕەکان لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو 2019.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.