ئای ئۆ ئێس
21, کانوونی یەکەم 2018
سۆنی سوپڕایزی کرد و یاری Lemmings بۆ مۆبایل بڵاوکردەوە

ماڵپەڕی فەرمی پلەیستەیشن جۆری مۆبایلی لە یاری Lemmings ڕاگەیاند و ئێستا بۆ مۆبایلەکان بەردەستە. Lemmings یارییەکی دێرینی ساڵی ۹۰ەکانە لە جۆری هزرییە. لەلایەن سۆنیەوە بڵاوکراوەتەوە و Sad Puppy گەشەی پێداوە.
لەمینگسی مۆبایل چەندین نوێکاری هەیە لەوانەیە کۆنتڕۆڵێکی نوێ و گرافیکێکی خنجیلانە. بابەتی یارییەکەش ئەوەیە خۆت لە تەڵە و چەکەکان بپارێزیت و ئاستەکان ببڕیت. سندوقی کەلوپەل و کردنەوەی ڕۆڵگێڕی نوێ و، دروستکردنی زەویەکی تایبەت بە خۆت بۆ ئاهەنگگێڕان، ئەمەش بەهۆی دەستکەوتنی “لەمینگس”ـەوە دەبێت و ئاست بە ئاست جیهانەکەت دروست دەکەیت. لەم ڤیدیۆیەدا زیاتر ببینە.
یارییەکە خۆڕاییە بەڵام هەڵبژاردەی کڕینی زیادکراوی تێدایە، لە ١-٩٩ دۆلارەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.