سیستەمی وەگەرخەر
21, کانوونی یەکەم 2018
مایکرۆسۆفت بەمزووانە (¯\_(ツ)_/¯) و ئیمۆجییە یابانییەکانی دیکە بۆ Windows 10 زیاد دەکات

مایکرۆسۆفت ڕێگەی ناردنی ئیمۆجییەکانی Kaomojiـی یابانی وەک ¯\_(ツ)_/¯ یان (╯°□°)╯︵ ┻━┻ لە کۆمپیوتەرەکانی ویندۆوز ١٠ ئاسانتر دەکاتەوە. بەوەی لە نوێترین وەشانی ویندۆوز ١٠ـدا ئەم ئیمۆجییانە بە شێوەیەکی تایبەت زیادکراون و دەتوانیت بە ئاسانی بۆ هاوڕێکانت بیان نێریت. هەمووان دەزانین قورسە لەسەر تەختەکلیلەکەمان هەموو هێمایەکمان بوێت و بینوسین، مایکرۆسۆفت لە پاڵ ئەم تایبەتمەندییەشدا بەشێکی نوێ بۆ ئەم هێما تایبەتانەی سەر تەختەکلیل دەکاتەوە تا بە ئاسانی دەستمان بکەون و بیان نوسین.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13638722/993280e660d79c15e6662fd516b1aa8e.png)
لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە نوێیەشدا، مایکرۆسۆفت بەشێکی نوێی نەرمەکاڵاکانی لە Startی ویندۆوز ١٠ زیادکردووە تێێدا بە ئاسانی هەموو نەرمەکاڵاکانی مایکرۆسۆفت دیارن و بەکارهێنەر لەوێوە کاریان پێدەکات.
پێشبینی دەکرێت ئەم نوێکارییانە و چەندانی تر لە مانگی ٣ یان ٤ی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پێشان بدرێن.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13638716/New_Office_app_1_1.png)
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.