گەرمترین
22, كانونی یهكهم 2018
ڕاپرسی: کام مۆبایل باشترینە لە نرخی نزیکەی ٢٥٠ دۆلار؟ بەشداربە و خۆت دەرئەنجامەکان ببینە

نزیکەی مانگ و نیوێک لەمەوبەر ڕاپرسییەکمان کرد دەربارەی باشترین مۆبایل لە نرخی نزیکەی ٢٠٠ دۆلار.
Huawei Y9 2019 بەتەنها ٤٤٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و بە جیاوازییەکی گەورە پلەی یەکەمی داگیرکرد!

ئەمڕۆش لەم ڕاپرسییە دەربارەی ئەو مۆبایلانە دەپرسین کە نرخیان نزیکەی ٢٥٠ دۆلارە، هەرچەندە جیاوازی نرخەکە گەورە نییە بەڵام جیاوازی نێوان مۆبایلەکانی ئەو ٢ نرخە هی ئەوەیە لەبەرچاو بگیرێت، ئایا هواوەی سەرەڕای ئەوەی لەم نرخەشدا هەمان پڕۆسێسەر بەکاردەهێنێت دووبارە براوە دەبێت یاخود ئارەزووی کڕیاران لەم نرخەدا بۆ مۆبایلەکانی کۆمپانیایەکی دیکەیە؟ خۆشحاڵ دەبین ئەگەر جگە لە دیاریکردنی مۆبایلی دڵخوازتان هۆکاری دیاریکردن و بە باشترین زانینی بە سەرنجێک ڕوونبکەنەوە.
کام مۆبایل باشترینە لە نرخی نزیکەی ٢٥٠ دۆلار؟
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.