مۆبایل و تابلێت 22, كانونی یه‌كه‌م 2018

وەنپڵەس بە مەبەستی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک نوێکاری بۆ OnePlus 6T ڕەوانەکرد

وەن پڵەس بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکان بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی تا بتوانن بە ئاسانترین و بێ کێشەترین شێوە مۆبایلەکانیان بەکاربهێنن. هەر بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی OxygenOS (بنیادنراو له‌سه‌ر Android 9 Pie)ـی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلیOnePlus 6T کرد.

وەشانەکە ژمارە 9.0.10 ـه‌ و قەبارەی ١٥٤ مێگابایتە، مەبەستی سەرەکی ناردنی وەشانەکە بۆ باشتر کردنی چەند بەشێکی مۆبایلەکە بوون، کە بریتین لە:

سیستەم:

  • نوێکردنەوەی دەروازەی ئاسایشی ئەندرۆید بۆ مانگی ١٢ ی ٢٠١٨
  • باشتر کردنی وای فای (Wi-Fi)
  • چاکسازی لە تایبەتمەندی ناسەرەوەی دەموچاو
  • چاککردنی هەندێک هەڵە و گیر و گرفتێکی تری سیستەمەکە

کامێرا:

  • چاکسازی لە تایبەتمەندی Nightscape

وەشانەکەت پێ گەیشتووە؟ هیچ نوێکارییەکی دیار بەدی دەکەیت؟

تاگەکان OnePlus OnePlus6T
بۆچونی تۆ