هەواڵ
22, کانوونی یەکەم 2018
ئەمەزۆن جەنگی دژی بەرهەمە بێ کەڵک و کەم فرۆشەکان ڕاگەیاند

ئەمەزۆن خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆتایی هێنان بەو بەرهەمانەی کە هاوکار نین لە دەستخستنی داهات و قازانج بۆ فرۆشگاکە، کە ماڵپەڕی ئینگاجێتی بەناوبانگ لە بواری تەکنەلۆژیا ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای ناوبراو بە جەنگ دژی ئەو بەرهەمانە ناو دەبات.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لەو هەڵمەتەی ئەمەزۆن کە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی قازانج دەستی پێکردووە. شایەنی باسە، ئەمەزۆن ئەو جۆرە بەرهەمانە بە Crap واتە بێ کەڵک ناو دەبات، چونکە ئەمەزۆن لە ڕێگەیانەوە هیچ قازانجێک دەستەبەر ناکات، تەنها ئەگەر خەرجی گواستنەوەی لەگەڵ هەژمار بکرێت، لەوانەیە داهاتێک دەستەبەر بکات.
هەر لەم سۆنگەیەوە، وۆڵ سترین جۆرنەڵ دەڵێت ئەمەزۆن ئامانجی بەرهەمی وەکو، خواردنەوەکانە کە کێش و قەبارەیان زیاد لە پێویستە و نرخیان نزمە. یان هەر بەرهەمێکی تری هاوشێوە کە سود و قازانج بۆ ئەمەزۆن مسۆگەر ناکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!