کۆمپیوتەر
22, كانونی یهكهم 2018
LG بە فەرمی لاپتۆپی Gramـی 17 ئینجی بە نوێترین نەوەی پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئێڵجی بە فەرمی نوێترین لاپتۆپی لە زنجیرەی گرام، کە بە کەم کێشی و جوانی دیزاینیان ناسراون، بە ناوی LG Ultralight 17-inch Gram ڕاگەیاند. ئەم لاپتۆپە نوێیە سەرباری ڕوونما گەورەکەی، کێشەکەی کەمترە لە ٣ پاوەند کە دەکاتە ١,٣٦٠ گرام. هەروەک ئەم لاپتۆپە بە پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەمی Core i7 بەهێزکراوە، و بیرگەی ٥١٢ی لە جۆری SSD، و ڕامی ١٦ گێگابایتی هەیە. ڕوونی ڕوونماکەی 2560×1600 پێکسڵە، کە بەداخەوە لەچاو هەندێک لاپتۆپی هەمان ئاست زۆر کەمە و لە ئاستی تواناکانی تری لاپتۆپەکە نییە.
شایەنی باسە، پاتری ئەم لاپتۆپە توانای بەرگەگرتنی تا ١٩ کاتژمێرە، ئەمەش بێگومان بەرگەگرتنێکی زۆرە لە چوارچێوەی لاپتۆپدا. لاپتۆپەکە خاوەنی سێ دەرچەی جۆری USB-A 3.1ـە، و دەرچەیەکی USB-Cـیە. هەروەها خاوەنی دەرچەی بیستۆک و مایک، و خوێنەری کاردی جۆری microSDـیە. ئەمە سەرباری بوونی HDMI و پەنجەمۆر.
نرخی ئەم لاپتۆپە لە ١٦٩٩,٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و بەم زووانە فرۆشی لە فرۆشگاکان دەست پێدەکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!