ئای ئۆ ئێس
22, كانونی یهكهم 2018
5 ئەپ بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای ئەپ ستۆر

بەردەوام گەشەپێدەران ئەپ و یاریەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی دەکەنە خۆڕایی، ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانی ئەمڕۆن.
Soulver
یەکێکە لە ئەپەکانی بژمێڕ، هەڵگری ڕووکارێکی نوێ و ناوازەیە بە بەراورد بە بژمێری ئاسایی سیستم هەروەها ئەپەکە ڕێگەت پێدەدات کردارە بیرکاریەکان لە زیاتر لە دێڕێکدا ئەنجام بدەیت لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە نووسینی وشە دەکات لە تەنیشت ژمارەکان لەگەڵ پشتگیری بۆ ڕێژەی سەدی و کردارەکانی گۆڕین.
World Clock Time Today Widget
ئەم ئەپە ڕێگەت پێدەدات کاتی دروستی هەر ناوچە جیاوازەکانی جیهان بزانیت لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە تایبەتمەندی Widget دەکات بۆ گەیشتنی خێرا بە پێکهاتەکانی ناو ئەپەکە بێ کردنەوەی.
Remote KeyPad for Mac
بە هەر هۆکارێک بێت ناتەوێت تەختەکلیلی کۆمپیوتەری ماکەکەت بەکاربهێنیت؟ ئەوا ئەم ئەپە چارەسەری ئەم کێشەیەت بۆ دەکات و لە ڕێگایەوە دەتوانی مۆبایلەکەت وەک تەختەکلیلێک بەکاربهێنیت بۆ کۆمپیوتەرەکەت.
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت کردارە داراییەکانت بە شێوەیەکی ئاسان بەڕێوەببەیت.
ئەم ئەپە تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەو کەسانەی کەم ئەندامن یاخود خاوەنی بینینێکی لاوازن هەتاوەکو لە ڕێگایەوە بە شێوەیەکی باشتر لە ژینگەی دەوروبەریان تێبگەن.
تێبینی:
- ئەپەکان بۆ ماوەیەکی نادیار بە خۆڕایین و بە شێوەیەکی گشتیش هەتاوەکو 24 کاتژمێرە هەر بۆیە لە کاتی بە پارە بوونەوەی ئەپەکان مانای تەواو بوونی کاتی بە خۆڕایی بوونیان دەگەیەنێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.