گووگڵ
22, کانوونی یەکەم 2018
ئەپی Chrome Canvas؛ ئامرازێکی سادە بۆ وێنەکێشانی خێرا

گووگڵ زۆر بە بێ دەنگی ئەپێکی نوێی بە ناوی Chrome Canvas بڵاوکردەوە، کە هێشتا لە سەرەتاکانی گەشەپێدانی دایە. ئەم ئەپە ڕێگەت پێدەدات بە کێشانی وێنە بە خێرایی و ڕاستەوخۆ هەڵگرتنی لەسەر هەژماری گووگڵەکەت. لەبەرئەوەی ئەپەکە لەسەر وێب کاردەکات، ئەوا ڕاستەوخۆ ئەم بەستەرە لەسەر کۆمپیوتەر بکەوە canvas.apps.chrome و پاشان دەست بکە بە وێنە کێشان بەبێ پێویستی بوون بە داگرتنی هیچ شتێک بۆ سەر کۆمپیوتەرەکەت.
لە ڕاستیدا تایبەتمەندییەکانی ئەپەکە لە ئێستادا زۆر سادەن، کە چەند پێنوسێکی جیاوازی لە خۆی گرتووە، لەگەڵ تەختەسڕ و تەپاشیر و کۆمەڵێک ڕەنگ. هەروەک دەتوانیت ئەو وێنەیەی کێشاوتە بە PNG پاشەکەوتی بکەیت.
هەروەکو لەسەرەوە ئاماژەم پێدا، ئەپەکە لە ڕێگەی کڕۆم و فایەرفۆکس لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە canvas.apps.chrome کار پێ بکەیت، یان لەسەر کڕۆمبووک وەکو ئەپ دایبمەزرێنیت.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!