ئای ئۆ ئێس
22, کانوونی یەکەم 2018
5 ئەپ و یاری مۆبایل بۆ ئەم هەفتەیە دابگرە

زۆربەی هەفتەکان کەی ئای تی ئێن هەوڵ دەدات هەفتانە ئەو ئەپ و یارییە بەنرخانانەتان پێشان بدات کە هەفتانە جێی گرنگی ماڵپەڕەکان و خەڵکن. ئێستاش ٥ ئەپ و یاری لەم لیستەی خوارەوە بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید و iOS دابگرە.
My Board Game Collection
ئەپێکە بۆ کۆکردنەوەی هەموو یارییەکانت لە شوێنێکدا. دەتوانێت بە ناو بنکە زانیارییەکانی جیهان بگەڕێت و ئەو یارییەی بە دوای دەگەڕێیت پێشانت بدات و تەواوی زانیارییەکانیشت پێ بڵێت. پاشان دەتوانیت ئەم یارییانە دابگریت بە سەردانکردنی شوێنە فەرمییەکانیان. لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر، لەوانە ژمارەی یاریکەرەکانی هەر یارییەک.

ROME: Total War
یارییەکی نوێی ستراتیژییە. بیرکردنەوەی قوڵی دەوێت تا سەربازەکان بجوڵێنیت و بنکەکان داگیر بکەیت. تۆ سەربازەکانت ڕادەهێنیت و شارەکەت دروست دەکەیت و پاشان ئامادەیان دەکەیت بۆ شەڕ. یارییەکە بە نرخی ٩.٩٩ دۆلار. لەم ڤیدیۆیە زیاتر ببینە:
00:37
ئەپێکی دیزاین سادەیە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید بۆ وەرزشوانان بەسوودە. دەتوانیت هەر چالاکییەک تۆمار بکەیت کە دەیکەیت، هەموو چالاکییەکانی ناو ئەپەکە بە دەست خۆتە.

SpongeBob Moves In

بڕۆ ناو جیهانە سەرکەشی و کۆمیدیەکەی سپۆنج بۆب، یارمەتی بدە لە دۆزینەوەی کار لە خواردنگە نایابەکەی بەڕێز کرابسی قرژاڵ و بیبەرەوە بۆ ماڵە ئەناناسەکەی، کە شارەکەی سپۆنج بۆب لە ژێر دەستتە. بە پێی کات بینای نوێ و ڕۆڵگێری نوێ دەکەیتەوە.
Beach Buggy Racing 2
یارییەکی نوێی پێشبڕکێ و شەڕکردنیشە. بە ناو نەخشە و ڕێگەی جیاوازدا یاری دەکەیت و چەکەکان لە سندوقەکان دەست دەکەوێت و شەڕ لەگەڵ یاریکەرەکانی دیکە دەکەیت. زیاتر لە ٤٠ ئۆتۆمبێلی تێدایە بۆ کردنەوە لەگەڵ ڕۆڵگێڕی جیاواز. هەروەها یاریکردن بەشێوەی سەرهێڵ.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.