گووگڵ

پەڕی هەژماری گووگڵ Google Account لەسەر وێب بە دیزاینی مەتێریاڵەوە نوێکرایەوە

ئەم کارەی گووگڵ هێواشە بەڵام بە دڵنیاییەوە گشت بەرهەمەکانی گووگڵ بە دیزاینی مەتێریاڵەوە لە داهاتوودا نوێ دەکرێنەوە. پەڕی هەژماری گووگڵ Google Account لەسەر ئەندرۆید لە هاوینی ئەمساڵ دیزاینی مەتێریاڵی پێ گەیشت، ئەوەتا دواجار لەسەر وێبیش myaccount.google.com بە هەمان دیزاینەوە نوێکرایەوە.

هەروەکو بەرهەمەکانی تری گووگڵ، لە لیستی دەستە چەپ شێوە گۆییەکان دەبینین، کە بە ڕەنگێک دیاریکراون و ئاماژەیە بۆ ئەوەی تۆ ئەم بەشەت هەڵبژاردووە، هەروەها زۆربەی بەشەکانی تریش خاوەنی ئەم جۆرە شێوە گۆییەن، ئەمە جگە لەوەی فۆنتی Google Sans دیزاینەکەی جوانتر کردووە.

بە گوێرەی گووگڵ، ئەم نوێکارییە لەسەر ئای ئۆ ئێسیش ڕوویداوە. سەرباری ئەم شێوە جوانە، ئەم ڕێکخستن و دیزاینە نوێیە هاوکارە لە ئاسان دەست گەیشتن بە بەشەکانی ناو پەڕی هەژمارەکەت لە گووگڵ.

سەرچاوە :

22 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167