ئەپ و نەرمەکاڵا
22, كانونی یهكهم 2018
ئێستا وێبگەڕی Internetـی سامسۆنگ خێراتر زانیاریەکان دادەگرێت و لەگەڵ Bixby تێهەڵکێشە

وێبگەڕی Samsung Internet یەکێکە لە وێبگەڕە بەناوبانگەکانی ئەندرۆید. نەک لەبەر گەشەپێدانی کۆمپانیای سامسۆنگ، بەڵکو لەبەر ئەو تایبەتمەندییانەی کە ماوە ماوە بۆی زیاد دەکرێت. لە دوایین وەشانیدا، وێبگەڕی سامسۆنگ چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ زیاد بووە ئەویش داگرتنی خێراترە(داونلۆد)ـە و لەگەڵ زیادکردنی یارمەتیدەری دەنگی بیکسبی.
لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە گرنگانەش وێبگەڕەکە تایبەتمەندی ڕێگەنەدانی زەخیرەکردنی داگرتنەکانی زیاد کردووە و بەمەش ئەو پەڕگانەی دایدەگریت لە وێبگەڕەکە زەخیرە نابن(بە ویستی خۆت). هەروەها لەگەڵ زیادکردنی بەشی هەواڵەکان بۆ بەشی Quick Acces.
سامسۆنگ دەربارەی خێراترکردنی وێبگەڕەکەی لە کاتی داگرتنی پەڕگەکاندا تێبینی ١٥٪ بۆ ٤٠٪ ڕێژەی خێراتری کردووە وەک لە پێشتر. هەروەها بەکارهێنەرانی بیکسبیش دەتوانن پەڕەکان بە دەنگ بکەنەوە. لێرە وێبگەڕی سامسۆنگ بۆ ئەندرۆید دابگرە:
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.