ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپی QuickPic لە گووگڵ پلەی سڕدرایەوە

ساڵانێکە ئەپی QuickPic لە باشترین ئەپەکانی پێشاندانی وێنە واتە گالەی بووە بۆ زۆربەی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید. ئەپەکە سوکەڵە و خێرا و کرداری بووە، ئەمە سەرباری ئەوەی بە تەواوی خۆڕایی و خاوەنی تایبەتمەندی بەرز و نایاب بووە. لە ٢٠١٥، ئەپەکە لەلایەن Cheetah Mobile کڕدرا، لەم کاتەدا کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ داهاتێک لە بەکارهێنانی ڕیکلام لە ئەپەکەدا بە دەست ناهێنن.

بەڵام لە دوای ڕووداوەکەی مانگی ڕابردوو، ئەپی QuickPic لەسەر گووگڵ پلەی دیارنەماوە، بۆ ئەوانەیشی کە ئاگاداری دۆخەکە نین، کۆمپانیای Cheetah Mobile لە لایەن گووگڵەوە لە هەوڵێکی ساختەکاریدا هەستی پێکراو، و دواتر گووگڵ ئەمە و چەند ئەپێکی تری کۆمپانیای ناوبراوی سڕیوە، وەکو: CM File Manager و CM Locker و Battery Doctor.

سەبارەت بەوەی کە کامیانن ئەپی QuickPicـیان لابردووە، گووگڵ یان Cheetah Mobile؟ ئەوا زانراو نییە. ئێمە نازانین بەڵام بێگومان شتێک لە ئارادایە سەبارەت بە ئەپی ناوبراو. لەبەرئەوە ئامۆژگاریتان دەکەین ئەو ئەپە بسڕنەوە، لەگەڵ ئەپەکانی تری Cheetah Mobile، و جێگرەوەی تر بەکاربهێنن.

سەرچاوە :

22 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1169