هەواڵ
29, کانوونی یەکەم 2012
جەنگی ئەندرۆید لەگەڵ ئەندرۆید: لە کۆریای باشور LG دەیەوێت قەدەغەی تابلێتەکانی سامسۆنگ بکات.

ئەرێ هیچ کۆمپانیاییەک ماوە سامسۆنگ لە دادگا لەگەڵی نەجەنگابێت؟ LG Display کە کۆمپانیای ئەندرۆید LG Electronics بەشێکی زۆری تێدایە دوێنی هەینی دوپاتی کردەوە کە فایلییان دژی سامسۆنگ پڕکردووەتەوە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی Galaxy Note 10.1 لە کۆریای باشور. LG ئاماژە بەوەدەدات کە ئەوان چەند تەکنەلۆژییایەکی شاشەیان لە LG بردووە و هەر لەبەر ئەمەشە ئەوان دەیانەوێت فرۆشتنی ئەم تابلێتە قەدەغەbبکەن لە کۆریای باشور. هەروەها ئەوان داوای قەرەبووی لەدەستدانی $١ بلیۆن دۆلار لە سامسۆنگ دەکەنەوە ئەگەر تابلێتی ناوبراو لە بازاڕەکان بمێنێتەوە.
لە وتەیەکی LG بۆ Dow Jones Newswires هاتووە دەڵێت ” لە ڕێگەی ئەم کارەوە LG داوای وەستاندنێكى تەواوی فرۆش و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی ئەم بەرهەمەی سامسۆنگ دەکەن.”
شایەنی باسە ئەم جەنگە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە هەفتەی ڕابردوو Samsung Display داوای دژی LG پڕکردەوە بە هۆی ٧ سەرپێچی LGـەوە کە پەیوەندیان بە LCD panelـەکانەوە هەیە.
سەرچاوە BGR
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!