فەیسبووک

فەیسبووک بە ملیۆنێک دۆلار هاوکاری ویکیمیدیا دەکات

ڕێکخراوی ویکیمیدیا ڕایگەیاند بەخششێکی ملیۆن دۆلاریان لە گەورە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە پێ گەیشتووە، کە هەنگاوێکی هیوا بەخشە بۆ سەرەتایەکی نوێی هەماهەنگی لە پشتگیریکردن لە داهاتووی ویکیپیدیا.

ویکیمیدیا پشت بە بەخشش و یارمەتییەکان دەبەستێت بۆ تێچووی پڕۆژەکانی، کە ئەم پڕۆژانە خزمەتگوزاری خۆڕایی بۆ ملیۆنان بەکارهێنەر پێشکەش دەکەن. جێگای ئاماژەیە، دوو ساڵ لەمەوبەر، ڕێکخراوی ناوبراو دەستی بە هەڵمەتێک کرد بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام تا هێشتا نیوەی ئەو ئامانجەی پێکاوە.

لەم دواییانەدا فەیسبووک تایبەتمەندیەکی نوێی بەگەڕخست بە پشت بەستن بە پەڕەکانی ویکیپیدیا، تا بتوانێت زانیاری دەربارەی سەرچاوەکانی هەواڵ و بابەتەکان بە بەکارهێنەران بدات. بێگومان ساڵانێکە فەیسبووک پشت بە ویکپیدیا دەبەستێت بۆ دروستکردنی پەڕە بۆ بابەت و زانیارییە جیهانی و گرنگەکان.

شایەنی باسە، تا ئێستا ژمارەیەک لە کۆمپانیای بەناوبانگی تەکنەلۆژی هەن کە یارمەتی ویکمیدیایان داوە لە ماوەی ڕابردوودا، ئەوانیش: ئەمەزۆن، کوالکۆم و نێتفلیکس و … هتد.

 

 

سەرچاوە :

TechWD

23 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1114