10
کۆمپیوتەر 30, كانونی یه‌كه‌م 2012

بۆ یەکەمجار! فەرهەنگی ڕۆژ ئینگلیزی کوردی بۆ سیستەمی ماک دابگرە.

دیارە ڕۆژ بەڕۆژ بەکارهێنەری کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵیش لە کوردستان پەرە دەستێنێت وبەکارهێنەراننیش پێویستیان بە ڕێنمایی و بابەتی پەیوەندیدارە بە سیستەمەکەی کە ناوی (MAC OS)ـە ولەسەر کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵە وەکو ماکبووک پڕۆ ئێیەر و ئای ماک و ئەوانی تریش. ئەوەی دەمەوێـت لەم بابەتە باسی بکەم دانانی فەرهەنگی ڕۆژی ئینگلیزی کوردییە بۆ ئەپی ناوسیستەمەکە خۆی کە ناوی (Dictionary)ـیە و فایلی بە پاشگری (Dictionary.) دەخوێنێتەوە. ئێمەش داتەبەیسی ئەم فەرهەنگەمان لە داتەبەیسی سەرچاوەکراوەی StartDict ـەوە گۆڕییەوە بۆ ئەم فەرهەنگەوە لە خوارەوە چۆنییەتییەکەی باس دەکەین.

سەرەتا ئەم فایلە لەناو ماکەکەت دابگرە و لە فایلە زیپەکە دەریبهێنە و دەبێتە فایلێک بەناوی Roz.dictionary
https://skydrive.live.com/redir?resid=60B6DC75CF8A8E7E!294&authkey=!APmtDyMSbqG8Mjo

پاشان کۆپی بکە و Finder بکەوە و کلیک لە لیستی Go بكە و لەسەر کیبۆرد Alt دابگرە وسەرەنج بدە لە لیستەکە Library دەردەکەوێت و کلیکی لێبکە و لەوێ بچۆ بۆ فۆڵدەری Dictionaries و ئەو فایلەی کە کۆپیت کرد لەوێ بیلکێنە. ئەمەش هەنگاوەکان بەوێنە:



دوای ئەوەی تەواوی بوویتئینجا بەرنامەی Dictionary لەناو ماکەکەت بکەرەوە و دەبینیت فەرهەنگەکە زیادبووە:

سەرفراز و سەرکەوتووبن.

بۆچونی تۆ